حکومەتی هەرێم: پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم بەمزوانە ئامادە دەبێت

لڤین:
ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا رایگەیاند، پابەندن بە بڕگەکانی یاسای بودجە و داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێ بکات.
ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا کە بە سەرپەرشتتی سەرۆکی حکومەت و ئامدەبوونی جێگرەکەی بەڕیوەچوو راشیگەیاند، لەداھاتوویەكی نزیكدا پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێم بۆ ساڵی 2021 ئامادە دەبێت.
سەرۆکی حکومەت لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی هەرێم، بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و کارکردن بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە ئاراستەی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی شایستە و گەشەپێدانی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان.
لەبەشی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا. ئەنجومەنی وەزیران داوای لە ھاوڵاتییان کرد پابەندی رێنماییەكان بن لە پێناو كەمكردنەوەی ڕێژەی تووشبوون.