بەهۆی “نەشیاو”یانەوە سێ بەرنامەی سێ کەناڵی نزیک لەپارتی ڕادەگیرێن

لڤین:

بەهۆی “نەشیاویی و دووربوونی لە نەریتی کۆمەڵایەتی” سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنیی سێ کەناڵی نزیک لەپارتی ڕادەگیرێن.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە سێ نوسراودا كە واژووی شیروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و ئاڕاستەی كەناڵەكانی (كۆڕەك، نێت تیڤی، كورماكس) كراون، تایبەتە بە هەر سێ بەرنامەی (شۆ مەگەزین لە كوردماكس، نێتگرام لە نێت تیڤی، نایت شۆ لەكۆڕەك) داوایان لێكردوون لەماوەی هەفتەیەكدا پەخشی ئەو سێ بەرنامەیە رابگرن، یان گۆڕانكاری لەستایڵەكانیان بكەن، چونكە شێوازەكەیان لەگەڵ داب و نەریتی كوردەواری “ناگونجێت”.

لەناوەرۆكی نووسراوەكاندا هاتوون “زۆرێك لەگفتوگۆكانی ئەو بەرنامانە نەشیاوە و دوورە لە نەریتی كۆمەڵایەتی كە ناڕەزایەتی و سكاڵایەكی زۆر ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كراوە، دواجار داواكاری گشتی – دەستەی مافی گشتی داوای راگرتنی ئەم جۆرە بەرنامانە دەكەن”.

بۆیە وەزارەت داوای کردووە ئەو بەرنامانە بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕابگیرێن و “پێداچوونەوە بە ناوەرۆکی بەرنامەکاندا بکرێت، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵەکان دەگیرێتە بەر”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button