مه‌سرور بارزانی په‌یامێك لە بارەی دۆخی هەرێم و پەیوەندی بەغدا بڵاوده‌كاته‌وه

لڤین:
بڕیارە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بڵاو بکاتەوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازدەکات.
ئاشکراشیکردووە کە کۆنگرەکە کاتژمێر 12:30، دەبێت و تێدا باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەکات.