بانکێک قەرزی 30 – 50 ملیۆن دیناری دەداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان

لڤین:
بانکی رافیدەین، دەستی کردووە بە دابەشکردنی قەرز بەسەر فەرمانبەران و هاوڵاتیاندا و 50 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران و 30 ملیۆن دیناریش دەداتە هاوڵاتیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی ڕافیده‌ین ئاشکرایکرد، “قه‌رزی 50 ملیۆن دیناریی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دەدەنە فه‌رمانبه‌ران و 30 ملیۆن دیناریش دەدەنە هاوڵاتیان، رێژەی سودی سەر قەرزەکەش %5 ده‌بێت”.
بانکەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه کە سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق راسپاردووه، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، تا بتوانن بڕی قه‌رزەکە وه‌ربگرن.
بانکی ڕافیدەین لە ساڵی 1941 دامەزراوە، لە ساڵی 1960 بووە بە بانکێکی فەرمی، لەناو عێراقدا 165 لقی هەیە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکانیشدا لقی هەیە.