سبەی پێنج حزبەكە لە سەرۆكایەتی هەرێم كۆدەبنەوە

لڤین:
بڕیارە سبەینێ لەسەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، پێنج حزبەكە لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە و تاوتوێیی هەڵبژاردنی داهاتوویی عێراق و چەند پرسێکی دیکە بکەن.
ماڵپەڕی كوردیو لە زاری سەرچەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵاویکردوە، کە بڕیارە سبەی پێنج شەممە هەر یەك لە حزبەكانی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان) لە سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە تا ئێستا ڕوون نیە كە ئایا هەر پێنج حزبەكە ئامادەی كۆبونەوەكە دەبن یاخود نا، كۆبونەوەكەش بۆ گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و بەشداری كورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چەند پرسێكی دیكە.