مه‌لا به‌ختیار: ئەوەی ئێستا لە کەرکوک حاکمە و زوڵم دەکات بە حاکمی نامێنێت

لڤین:
مه‌لا به‌ختیار، نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای کەرکوک دەردەبرێت و دەڵێت: حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری مه‌زهه‌بی له‌كه‌ركوك زاڵه، دەشڵێت: ئەوەی ئێستا لە کەرکوک حاکمە و زوڵم دەکات بە حاکمی نامێنێت و زه‌واڵێكی بۆ په‌یدا ده‌بێت.
لەمیانە‌ی کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لاوانی كه‌ركوكدا مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك هه‌یه، دۆخێكی دڵته‌نگه و حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری مه‌زهه‌بی له‌كه‌ركوك زاڵه.
مه‌لا به‌ختیار، وتیشی، “ئێوه‌ی لاوان پێوسته قوڵتر بیر بكه‌نه‌وه و دوورتر بڕوانن، نابێ دنیا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ببینن كه ده‌وارێكی ره‌ش دراوه به‌سه‌ر كه‌ركوكدا و رووناكی تیادا نه‌ماوه، نه‌خێر! به‌ڵكو ده‌واره‌كه لاده‌درێ و سه‌ره‌نجام ئاسمان ساماڵ ده‌بێ‌و گۆڕانكاری زۆر گه‌وره به‌دیدێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا حاكمه، به‌حاكمێتی نامێنێ و ئه‌وه‌ی ئێستا زوڵمده‌كات، زه‌واڵێكی بۆ په‌یدا ده‌بێت و ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێ، بێگومان ده‌بێ به‌یادگارییتان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس له‌ژیان وه‌ربگرن..!”.
لە بە شێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند بە لاوانی كه‌ركوكی وت “رۆژێك دێته پێشه‌وه كه دۆخێك بێته‌ئاراوه، له‌كه‌ركوك و به‌هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌م حكومه‌ته عه‌سكه‌رییه‌ی ئێستا بگۆڕن به‌حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی و هه‌موو ئه‌وه‌ش به‌خزمه‌ت، به‌ڕاستگۆیی، به‌پاكی و به‌دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێ!”.