تەندروستی سلێمانی: ١٠٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا هەیە

لڤین:
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە لە ئێستادا ١٠٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی شارەکەدا ماونەتەوە و سێ تووشبووی ڤایۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای لە شارەکە بڵاو کردەوە و تیادا رایگەیاند لەو ماوەیەدا ٨٣ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و ٢٢ نەخۆشیش داخڵ کراون١٨ نەخۆشیش ەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە رایگەیاندووە، نەخۆشەکان شەش کەسیان لە نەخۆشخانە ئەهلیەکانن و ئەوانەی دیکە لە نەخۆشخانە حکومیەکاندان و سێ نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە.