بڕیاری خەرجکردنی کرێی وانەبێژانی شارباژێڕ درا

لڤین:
پەروەردەی شارباژێڕ ئاشکرای کرد لە کرێی وانەبێژانی سنورەکەیان بۆ مانگی ١١ خەرجکراوە و سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی ئامادەکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌رورده‌ی شارباژێڕ، مامۆستایانی وانه‌بێژی سنورەکەیان ئاگادار دەکاتەوە کە “زانیاریی ته‌واومان وه‌رگرت، که ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاری خه‌رجکردنی کرێی وانه‌بێژی مانگی ١١ دراوه”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشکراشیکردووە “لە ئاینده‌ی نزیک به نووسراو به‌ده‌ستمان ده‌گات، هه‌ر به‌هه‌وڵی هۆبه‌ی ژمێریاریی سه‌رجه‌م لیست و رێکاره‌کان ته‌واوکراوه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕیاری خه‌رجکردنه‌که یه‌کسه‌ر دابه‌شده‌کرێت و ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه”.