دوو برا چوار ئەندامی خێزانەکەیان و خۆشیان کوشت

لڤین:

پۆلیسی ئەمریکا تەرمی شەش ئەندامی خێزانێکی دۆزیوەتەوە لە خانوویەک لە شارۆچکەی دالاسی تەکساس بە فیشەک کوژراون.

بە وتەی ئەفسەری پۆلیس جۆن ڤێڵتی: دوو برای ئەو خێزانە  ڕازی بوون بە کوشتنی چوار ئەندامی خێزان و  دواتریش خۆکوشتنیان.

پۆلیس دوای پەیوەندی تەلەفۆنی یەکێک لە هاوڕێی ئەو دوو برایە چووەتە شوێنی رووداوەکە پۆلیس پێشبینی دەکات ئەو دووبرایە پێشتر رێکەوتنی ئە کارەیان کردبێت و ئاشکراشی دەکات “یەکێک لە براکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا پۆستێکی درێژی نووسیوە و دەڵێت، کە خۆی و براکەی پلانی کوشتنی ئەندامانی خێزانەکەیان و پاشان خۆکوشتنیان داڕشتووە”.

پۆلیسی ناوچەکە ئاشکراشیکردووە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو برا و خوشکێک و باوک و دایک و داپیرەیەک بوون، تەمەنی مردووەکان لەنێوان تەمەنی 19 بۆ ناوەڕاستی 70کان بووە، بەڵا تا ئێستا ناوەکان نەزاندراوە.

پۆلیس گومانی لە کوشتنی ئەوکاسەنەش هەیە لەلایەن کەسێکی دیکەوە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی، یەکێک لەو دوو برایە کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستەکەی کردووە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و  چارەسەری ئەم دواییانەشی بۆ خەمۆکیی بووە  کە ڕاوێژ و دەرمانیش لە چارەسەرەکانیدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button