لاهور شێخ جەنگی:

هانی لایەنەکان دەدەین کۆتایی بە ململانێ کەسی و ‌بەرژەوەندییە حزبییەکان بهێنن

لڤین: 

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، مام جەلال هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزی ناوخۆی لایەنە کوردستانیەکان بوو هەر بۆیە هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کۆتایی بە ململانێ کەسی و ‌بەرژەوەندییە حزبییەکان بهێنن.

ئەمڕۆ شانزە ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر هەڵبژاردنی مام جەلال، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی بە بە سەرۆک کۆماری عێراقی. لەوبارەیەوە لاهور شێخ جەنگی راگەیەیندراوێکی بڵآوکردەوە و تیادا دەڵێت:  ئەو ڕووداوە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە ژیانی سیاسیی عێراقی دوای دیکتاتۆری، بۆ گەلی کوردیش دەستکەوتێکی گرنگ بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا کوردێک ببێت بە سەرۆك كۆماری عێراق.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوشی وتوو “مامی گەورەمان بە حیکمەت و دانایی و پشوودرێژییەکەی سەرکەوتن و دەستکەوتی زۆری پێشکەش بە گەلەکەی کرد بە کورد و عەرەبەوە، توانی ببێتە نوێنەر و پارێزەری هەموو پێکهاتەکان، چەتری کۆکەرەوەی هەموو بیروڕا جیاوازەکان، پارێزەری دەستوور بوو”.

ئەوباسی لەوەشکردووە کە تاڵەبانی هەمیشە لەگەڵ یەکڕیزیی و تەبایی و سەقامگیری و پێکەوەژیان بووە و “لە ناوخۆشدا لەگەڵ یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان بوو، دەستی هاوکاری و ئاشتی و تەبایی بۆ هەمووان ڕادەکێشا، هەمیشە کاری بۆ بەهێزبوونی پێگەی کورد دەکرد لە بەغدا”.

لاهور شێخ جەنگی دەشڵێێت ” ئەو کاتەی مام سەرۆک کۆمار بوو هەرێمی کوردستان گەشانەوە و بوژانەوەیەکی گەورەی بەخۆوە بینی”.

ئاماژەی بەوەش کردووە ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە پرشنگدارە دەکەنەوە و دەشڵێت “بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە خوێندکاری ڕێبازە پیرۆزەکەی مامی گەورەمان بین، بیروباوەڕە نەگۆڕەکانی مام دەکەینە پلان و بەرنامە و هەنگاوەکانی کارکردنی سیاسیمان، ئێستاش لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە سیاسەت و ڕێبازەکەی سەرۆک مام جەلالە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

تاشیگەیاندووە “هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە کۆتایی بە ململانێ کەسی و ‌بەرژەوەندییە حزبییەکان بهێنن و پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی مافەکانی میللەتەکەمان و ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button