وهزارهتی کار له سهدا 50%ی قهرزهكانی خۆش بوو

لڤین:
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، 50%ی سزای دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکان دەبەخشرێن بەڵام بەمەرج.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: “پاڵپشت بە بڕگەی (حەوتەم) لەکۆنووسی دانیشتنی ژمارە 123ی ئەنجومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران بڕیاریدا سزای دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکان دەبەخشرێن بەڕێژەی 50% بە مەرجێک ئەگەر خاوەن کار لە2021/6/1 تا 2021/11/1 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە پارێزگاکان بکات بۆ دانی پارەی بەشداریەکان و قەرزەکەی بە شێوەی نقد بە یەکجار”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها ئەوانەی ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە قەرزەکەیان بۆ ناکرێت بە قیست هەروەها ئەو خاوەنکارانەی پارەی قەرزەکانیان بۆ کراوە بە قیستی مانگانە ئەگەر لەو ماوەیەی لەسەرەوە دیاریکراوە پارەکەیان بە کاش بدەن ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.