ترامپ نوسینگەیەکی هاوشێوەی کۆشکی سپی دروستدەکات

لڤین:

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، نوسینگەیەکی هاوشێوەی کۆشکی سپی لە ویلایەتی فلۆریدا دروستدەکات و ئەوەش کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.
ستیڤن میلەر، ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وێنەی خۆی و ترامپی لەنوسینگەکە بڵاو کردوەتەوە کە لە تەنیشت ترامپەوە وەستاوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەیدا نوسیویەتی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆبونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا، کە زۆرێک لە میدیاکان و چالاکوانەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ نوسینگەکەی هاوشێوەی کۆشکی سپی سەرۆکایەتی ئەمریکا دروستکردوەتەوە.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی وێنەکەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: “دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا، نوسینگەیەکی هاوشێوەی نوسینگەکەی کۆشکی سپی دروستکردوەتەوە”.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە نوسینگەکەی ترەمپ لە شاری (مار لاگۆ)یە لە ویلایەتی فلۆریدا، لەدوای شکستهێنانیشی لە سەرکەوتنەوەی بۆ کورسی دەسەڵاتی ئەمریکاییەکان بۆ جاری دووەم، یەکەمجارە وێنەی لە نوسینگەکەیدا بڵاودەبێتەوە.
چالاکوانەکانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی خوێندنەوە و شیکاری جۆراوجۆریان بۆ نوسینگەکەی دۆناڵد ترەمپ کردوە و وای لێکدەدەنەوە کە هێشتا ترامپ دەستبەرداری پۆستەکەی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button