ڤیدیۆ… ڕووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر کە تێیدا دوو کەس بوونەتە قوربانی

لڤین:
ڤیدیۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە هەولێر بڵاوکرایەوە کە تیایدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە بارەی ڕووداوەکەوە رایگەیاند، کاتژمێر ٩:١٥ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر رێگای گەزنە – عەنکاوە لە نزیک کۆمپانیای ئۆیل گاز ئوتومبێلێکی جۆری جیتای تایبەت هەوڵیداوە پێچبکاتەوە لە شەقام بۆ گەڕانەوە بە ئاراستەی پێچەوانە کە شەقامەکە خۆی شەقامێکی تاکسایدی تەسکە و هاتن و چونیشی لەسەرە بەڵام لەبەرئەوەی سەیری دیوەکەی تری شەقامی نەکردووە، لە کاتی پێچکردنەوە خۆی کێشاوە بە دواوەی پیکابێک کە لە دیوەکەی تری شەقام دەڕۆیشت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ئەنجامی خۆپیاکێشانەکەدا پیکابەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداو چووەتە دیوی شەقامەکەی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە راڤ فۆرێکی تایبەتدا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە، شۆفێری پیکابەکەش بە سەختی برینداربووە.