بەفەرمی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا سبەی لەسەر لێبڕینی مووچە قسە بکات

لڤین:
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان واژۆی پێویستیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستاندا لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات.
ئاشنا عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان، لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاردا واژۆی پێوستیان كۆكردوەته‌وه بۆئەوەی بابەتی (لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌له‌مانی كوردستان زیادبكرێت و به‌فه‌رمی ئه‌و داوایه‌شی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووە.
ئاشنا عەبدوڵا، ڕاشیگەیاندووە کە دوای جێگیركردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ئیتر به‌هانه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.