چەند بڕیارێکی نوێ لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

لڤین:

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، چەند بڕیارێکی نوێی بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد و بڕیاریدا بازگەکانی پارێزگاکە لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ دابخرێن.

شەوی رابردوو، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا چەند بڕیارێکی نوێی بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد.

دەقی راگەیەنراوەکە:

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە پابەندبوون بە بەیانی ژمارە (13)ی ساڵی 2021ی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هەستیاری و مەترسیداری هەڵکشان و تەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی مەترسیەکانی ڕۆژ دوای ڕۆژ بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، بڕیاریدا.

یەکەم/ داخستنی بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ، بۆیە داوا لەسەرجەم هاوڵاتییانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق دەکەین بەهیچ شێوەیەک خۆیان لەڕێگا نەدەن بۆ هاتنە شاری هەولێر، چونکە ڕێگەیان پێنادرێت، تەنها رێگە دەدرێت بەو كەسانەی كە لە خوارەوە دیاری كراوه، ئەویش بە مەرجی ئەوەی لەکاتی هاتنیان لە بازگەكانی پارێزگای هەولێر پشکنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:-

1-ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN)، رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هاوپەیمانان، دیپلۆماتكاران، شاندە فەرمییەكان.

2- ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی شاری هەولێرن.

3- ئەوکەسانەی نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەری هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەولێر.

4- بازرگانان و وەبەرهێنەران.

دووەم/ كاری بازرگانی لە نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رێكارەكانی خۆپارێزی.

ئەم بڕیارانەوە لەکاتژمێری 12ی ئەمشەو (5) لەسەر (6)ی 4ی 2021، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

2021.4.5



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button