مەسرور بارزانی:

بڕیاری 688 كوردستانی له‌ کۆمەڵکوژی زیاتر ڕزگار كرد

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کە 30 ساڵ لەمەوبەر دەرچوو و ناوچەی دژە فڕین دامەزرا، كوردستانی له‌ کۆمەڵکوژی زیاتر ڕزگار كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، “30 ساڵ لەمەوبەر، بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بووه‌ هۆی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و دژە فڕین، کە كوردستانی له‌ کۆمەڵکوژی زیاتر، ڕزگار كرد”.

دوای پێنج رۆژ لە دەستپێكردنی كۆڕەی گەلی کورد وەک مەترسییەک بەرامبەر هێرشەکانی رۆژێمی بەعسی روخاو، 5ی نیسان بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی بۆپاراستنی مافەكانی مرۆڤ لەعێراق و ناوچەی دژە فرین لەهەرێمی کوردستان دەركرا، ئەوەش سەرەڕای ناساندنی پرسی کورد و كێشەکەی بەجیهان، لەسایەیدا کورد بۆیەکەمجار بووە خاوەن حکومڕانییەکی خۆبەڕێوەبەری لەباشوری کوردستان.

لە ئەنجامی راپەڕینی ئازاری1991 كۆی ناوچەكانی باشوری كوردستان بەكەركوك و خانەقینیشەوە لە دەستی هێزەكانی بەعس رزگاكران، بەڵام راپەڕین تەمەنی مانگێكی تینەپەڕاند، لە کۆتایی مانگی ئازاری 1991 رژێمی بەعس بەهەمو توانی سەربازی خۆیەوە هێرشێكی فراوانی دەستپێكرد.

28ی ئازاری 1991 سوپای عێراق هێرشی كردە سەر شاری كەركوك و داگیری كرد و خەڵكەكەشی بەرەو شارەكانی هەولێرو سلێمانی ئاوارەبون، هەروەها 31ی ئازار هێزەكانی بەعس گەیشتنە هەولێر، هەرچەندە خەڵكی شارەكە و پێشمەرگە روبەڕویان بونەوە، بەڵام دوای شەهیدبونی ژمارەیەك هاوڵاتی و پێشمەرگە هەولێر داگیر كرایەوە.

داگیركردنەوەی زۆرێك لە ناوچەكانی كوردستان لەلایەن سوپای بەعسەوە و دڕندەیی دەزگا داپڵۆسێنەرەكانی ئەو ترسەی لەدڵی خەڵكی كوردستاندا دروستی كردبو، وایكرد خەڵكی كوردستان بە گەورە و بچوك، ژن و پیاو، گەنج و پیر هەموان بەرەو سنورەكانی ئێران و توركیا کۆچ بکەن، هەرچەندە، هەندێك لە نوسەران و سیاسیەكان ئەو كۆڕەوە بە دەستكەوت و راپەڕینێكی دیکە دەزانن و دەڵێن، كۆڕەو رەتكردنەوەی دەسەڵاتی بەعس بوەو بە بەشێكی گرنگ لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كورد دادەنرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button