بەڕێوەبەری نوسینگەی تەندروستی جیهانی لە عێراق ڤاکسینی دژی کۆرۆنای وەرگرت

لڤین:

بەڕێوەبەری نوسنیگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ئەمڕۆ ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرت لە جۆری ئەسترازینکا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەغدا، یەکەم دۆزی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای لە نەخۆشخانەی “مەدەینە تیب”ی بەغدا وەرگرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسینەکەی لە نەخۆشخانەکە بەسەر کردەوە و ستایشی ئەرک و ماندوبوونەکانی ستافی نەخۆشخانەکەی کرد لە سەرخستنی هەڵمەتی کوتان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەغدا داواشی لە هاوڵاتیان کردووە، ناوی خۆیان لە پۆرتاڵی ئەلکترۆنی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەو پێیەی ڤاکسینەکە سەلامەتە و تەنها ڕێگەیە بۆ ڕزگار بوون لە پەتاکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button