په‌رله‌مانتارێك:

له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌ بێ لێبڕین موچه‌ دابه‌شبكات

لڤین:

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، هەركاتێك بەغدا پارە رەوانەی هەرێم بكات هیچ بیانویەك بۆ لێبڕینی مووچە نامێنێت و لەئێستادا حكومەتی هەرێم بەداهاتی نەوت و ناوخۆ دەتوانێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبكات.

شیروان میرزا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و ئه‌ندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی رەوانەكردنی پارە لەلاەین بەغداوە بۆ هەرێم و كۆتایهێنان بەلێبڕینی موچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، به‌ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، هەركاتێك لەلایەن بەغداوە پارە رەوانەی هەرێم كرا هیچ بیانویەك بۆ لێبڕینی مووچە نامێنێت و ناشبێت بەهیچ شێوەیەك لێبڕینی مووچەی بمێنێت، چونكە درێژەدان بەلێبڕینی مووچە شتێكی بێمانایە، هەروەها لەیاساكەشدا بڕگەیەكمان جێگیركردوە كە ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت دەبێت مووچەی پێدابەشبكرێت نەك بۆ بابەتی دیكە خەرجبكرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی لەبارەی ئەوەشی كە ئەو پارەیەی بڕیارە بەغدا بۆ هەرێمی رەوانە بكات بەشی مووچەی تەواوی فەرمانبەران ناكات، وتی: ئەوەی دەوترێت زۆر بێمانایە، چونكە لەئێستادا بەبێ ئەوەی بەغدا پارە بۆ هەرێم بنرێت، حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەداهاتی نەوت و خاڵە سنورییەكان و باجی سەر كۆمپانیاكان و داهاتی تری ناوخۆ بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبكات.

وتیشی:لەئێستادا حكومەتی هەرێم لەفرۆشتنی نەوت كە بەدۆلارە 20%ی داهاتی زیادیكردوە، چونكە لە 100 دۆلاردا 25 هەزار دینار قازانج دەكات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button