ڕاوێژکارێک:

نێچیرڤان بارزانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەکاتەوە

لڤین:

بڕیارە بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات راوێژکارێکی باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، سەرۆکایەتی هەرێم لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەکانی هەرێم بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن.

فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕایگەیاند”لەماوەیەکی نزیکی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.

وتیشی”لە پەیوەندی داین لەگەڵ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار بۆ دانانی کاتی سەردانەکە”.

به‌پێی وته‌ی ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەرنامەی کاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە هەموو لایەنەکان کۆبکاتەوە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەکان، کۆبوونەوەی لایەنەکان بڕیاری لێدراوە و بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێین بۆ کاتی کۆبوونەوەکە.

جێی ئاماژەیە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چوارشەممەی رابردوو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس رایگەیاند”سەردانی بەغدا دەکەم و ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا باسمکردووە، لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و لایەنەکانی عێراق تاوتوێ دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button