کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەگەڵ ئێران درێژکرایەوە

لڤین:

سەرەڕای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ گەشتکردن بۆ ئێران دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا تا 20ی ئەم مانگە درێژکردەوە.

لەو بارەیەوە ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، رایگەیاند: “بەبڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، لە ئەمڕۆوە تا 20ی ئەم مانگە قەدەغەی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق درێژکراوەتەوە و ناتوانن هاتووچۆ بکەن”.

وتیشی: “بڕیارەکە لەلایەن ئێرانەوە دەرچووە و لەرێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشتکردن درێژکراوەتەوە”.

لای خۆشیەوە سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکرد کە دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی دیاریکرابوو، لەلایەن ئێران بۆ داخستنی دەروازەی سنووری نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران لە رووی گەشتیاری بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی ئێرانی لە دەروازەی تەمەرچین ئاگادار کراونەتەوە کە ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە دەروازەکە بە رووی گەشتیاران دادەخات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button