نێچیرڤان بارزانی: دەتوانرا نموونەیەکی باشتری هەرێم پێشکەش بکەین

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی، ڕایدەگەیەنێت: “هه‌رێمی كوردستان له ئه‌زموونی سی ساڵی رابردوویدا ده‌یتوانی نموونه‌یه‌كی باشتر پێشكه‌ش بكات، وێڕای هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌ڵه و كه‌موكوڕی هه‌بووه و هه‌یه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە بۆ یادی ٣٠ ساڵەی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تیی (688)، بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاند، بێگومان هه‌رێمی كوردستان له ئه‌زموونی سی ساڵی رابردوویدا ده‌یتوانی نموونه‌یه‌كی باشتر پێشكه‌ش بكات. وێڕای هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌ڵه و كه‌موكوڕی هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌و كێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی بۆی دروست كران و ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتریان لێگرت. ئێستاش ته‌نیا بژارده‌مان ئه‌وه‌یه به ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی رابردوو، به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و به پشتیوانی و هاوبه‌شی و هاریكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بنێین.
دەقی پەیامەکە:
ئه‌مڕۆ یادی سی ساڵه‌ی ڕۆژێكی پرشنگدار له مێژووی هاوچه‌خی گه‌لی كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه. به‌رله سی ساڵ وه‌ك ئه‌مڕۆ 5/4/1991، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری (688)ی ده‌ركرد. به‌و پێیه پرۆسه‌ی دابینكردنی ئارامی ده‌ستی پێكرد و نه‌وای ئارام و ناوچه‌ی نه‌فڕین دروست بوو كه دواتر بووه هۆی پاراستنی به‌شێكی زۆری هه‌رێمی كوردستان. ئیدی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌وسای عێراق نه‌یانتوانی نه له‌سه‌ر زه‌وی و نه له ئاسمانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر گه‌ل و خاكی كوردستان.
ئه‌و بڕیاره مرۆیییه بۆ گه‌لی كوردستان وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو تا رێگه له كۆڕه‌وی ملیۆنیی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌و سنووره‌كانی ئێران و توركیا بگرێت كه به‌و كۆڕه‌وه ڕه‌تیكرده‌وه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ژێر ركێفی سته‌م و دیكتاتۆری. پاشان بڕیاره‌كه ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وه‌رگرت، تا دوایین جار ره‌هه‌ندێكی تازه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1992 و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ئه‌زموونی دیفاكتۆی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
چه‌مكی ده‌ستێوه‌ردانی مرۆیی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا هاته ئاراوه، وێڕای پێشكه‌شكردنی یارمه‌تیی گه‌وره‌ی مرۆیی، ده‌رگای ژیان و ئه‌زموونێكی تازه‌ی دیموكراسی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه. ده‌رفه‌تی ره‌خساند تا ئاوه‌دانی و چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌ش و ئه‌زموونێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا پێشكه‌ش بكات و وه‌ك هاوبه‌شێكی دیار له‌گه‌ڵ جیهانی پێشكه‌وتوو په‌ره به به‌ها شارستانییه‌كانی سه‌رده‌م بدات و ببێته پارێزه‌رێكی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ، كولتووری یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی قووڵتر بكاته‌وه.
بێگومان هه‌رێمی كوردستان له ئه‌زموونی سی ساڵی رابردوویدا ده‌یتوانی نموونه‌یه‌كی باشتر پێشكه‌ش بكات. وێڕای هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌ڵه و كه‌موكوڕی هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌و كێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه‌ی بۆی دروست كران و ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتریان لێگرت. ئێستاش ته‌نیا بژارده‌مان ئه‌وه‌یه به ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی رابردوو، به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و به پشتیوانی و هاوبه‌شی و هاریكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر بنێین.
له‌م یاده‌دا سڵاو و ڕێز و پێزانینمان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه سی ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ بڕیارێكی ڕاست و دروستیان دا، گه‌لی كوردستانیش سه‌لماندی ئه‌گه‌ر ئازادی و ده‌رفه‌تی هه‌بێت، ده‌توانێت نموونه‌یه‌كی باش و جیاواز پێشكه‌ش بكات. داواكارین پشتیوان و هاوكارمان بن تا هه‌نگاوی گه‌وره‌تر به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتری هاوبه‌ش و ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق و ناوچه‌كه و جیهاندا بنێین، تا پێكه‌وه به هاوبه‌شی و هاریكاری، به‌ها باڵاكانی مرۆڤایه‌تی و جیهانی پێشكه‌وتوو بپارێزین و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تووندوتیژی و توندڕه‌وی و تیرۆر ببینه‌وه.
زۆر سوپاسی ئێران و توركیا ده‌كه‌ین كه پێشوازییان له سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری كوردستان كرد. زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌شدارییان له ده‌ركردنی بڕیاری (688)ی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆسه‌ی دابینكردنی ئارامی و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی نه‌فڕین و نه‌وای ئارام و دابینكردنی یارمه‌تیی مرۆیی‌دا كرد و ئیراده‌ی سیاسی‌یان بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان نیشان دا. سوپاس بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان. سوپاس بۆ رای گشتیی جیهان كه حكوومه‌ته‌كانیان هان دا تا گه‌لی كوردستان بپارێزن. هه‌رگیز ئه‌و پشتگیری و یارمه‌تییه‌ی ئێوه له‌بیر ناكه‌ین و چاومان له به‌رده‌وامیی هاوبه‌شی و پشتگیری و هاوكاریتانه.
سوپاس بۆ رۆژنامه‌نووسان و وێنه‌گرانی جوامێر و ئازا و بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه رۆڵیكی گه‌وره‌یان له گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستاندا گێڕا و وێنه و دیمه‌نی مه‌ینه‌تی و ئازاره‌كانی پیر و منداڵان و نه‌خۆش و په‌ككه‌وته و ژنان و پیاوانی بێده‌ره‌تانی ئاواره‌ی له ناوچه سنوورییه سه‌خت و شاخاوییه‌كانه‌وه، بۆ هه‌موو جیهان گواسته‌وه و پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی‌یان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر كرد. سوپاس بۆ پشتیوانیی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگا و ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. سڵاو، رێز و پێ‌زانین بۆ هه‌مووان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2021/4/5
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21