بە وێنە.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا

لڤین:

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری قەزای کەلار دوو ژن گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای توران سەر بەناحییەی ڕزگاری ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی توێتا و نیسان ڕوویدا لەئەنجامدا دوو ژن کەهەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون بەناوەکانی (نعیمە احمد ڕەزا) لە دایکبووی  1955 دانیشتووی گوندی بنە بەراز و (گەمرە حسین جراد) کە لەنەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی مەندەلیە گیانیان لەدەستدا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراون.

دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سەرجەم بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button