بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر داوای بەخشینی خوێن دەکات

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر لە بانگەوازییەکدا داوای بەخشینی خوێن لە هاوڵاتیان دەکات بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە لە مانگی ڕەمەزاندا.
لە بانگەوازییەکەدا بانکی خوێن داوا لە خوێن بەخشان دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس)ن بەشدار بن لە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە بانکی خوێن رۆژانە تا یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
دەقی بانگەوازییەکەی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە ھەولێر:
لە پێناو دابین کردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.
بانکی خوێن داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست دەکات کە هەڵگری جۆرەکانی (ناقس) Aneg. Bneg. Oneg. ABneg، بەشدار بن لە هەڵمەتی خوێن بەخشین لە بانکی خوێن رۆژانە تا یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان
ناونیشان :- ب.بانکی خوێن پشت نەخۆشخانەی رزگاری
کات :- لە کاژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 8:00 ئێوارە
تێبینی// تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بانکی خوێن پابەندی سەرجەم رێنمایەکانی خۆپاریزی دژی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بن لە بەستنی دەمامک و دووری کۆمەڵایەتی.
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن