بەهۆی لافاوەوە 75 کەس لە ئیندۆنیزیا گیانیان لەدەستدا

لڤین:

بەهۆی دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زەوی لە ئیندۆنیزیا و تەیموری ڕۆژهەڵات، 75 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن و ژمارەیەکی زۆریش بێماڵ و حاڵبوون.

میدیاجیهانییەکان بڵاویانکردەوە بەهۆی بارانبارینێکی زۆری بەخووڕ، لافاوێکی زۆر ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا و تەیموری ڕۆژهەڵاتی گرتوەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، تائێستا تەرمی 75 کەس کە بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوە دۆزراونەتەوە، دەیان کەسیش لافاو بێسەروشوێنی کردوون و لەگەڵ ماڵەکانیاندا ڕایماڵیون و چەندین کەسیش برینداربوون.

لە ئێستادا تیمە فریاگوزراییەکان سەرقاڵی رزگارکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە و گەڕانن بە شوێن بێ سەروشوێنەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button