هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت، بارهەڵگر و کرێ ئاگادار ده‌كاته‌وه کە لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە “ئاماژه بە به‌یانی ژمارە 12ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک”، هۆشدارییش دەداتە شۆفێران و دەڵێت: لە ئەگەری پابەندنەبووندا شۆفێران سزا دەدرێن.
هاتووچۆی سلێمانی ڕوونیشیکردوەتەوە کە “دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هه‌ستان به رێنماییكردنی شۆفێران، به‌تایبه‌تی شۆفێری هێڵه‌كانی گواستنه‌وه (پاس و ته‌كسی) له‌شۆفێر و سه‌رنشینان، ماسك به‌كاربهێنن، لەئێستادا رێکاری یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شۆفێر و سه‌رنشینانه‌ی كه پابه‌ندنابن و ماسك به‌كارناهێنن”.