عومەری سەید عەلی: پیویستە کۆتایی بە پاشەکەوتی موجە بهێندرێت

لڤین:
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەپێویستی دەزانن هەوڵی جدی بدرێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم کۆتایی بهێنێت بە پاشەکەوتی موچە و دابەشکردنی لە وادەی خۆیدا.
عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە کۆبوەوە و رایگەیاند “دوای پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی عێراق پێویستە هەرێمی کوردستان هەوڵی جدی بدات، بۆ نەهێشتنی پاشەکەوتی موچە و دابەشکردنی لە وادەی خۆیدا”.
ئەو وتیشی رێکخستنەوەی موچەش بە ئەنجامدانی چاکسازی و نەهێشتنی قاچاخچییەتی لە خاڵە سنورییەکان و گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی حکومەت دەبێت.
عومەری سەید عەلی وتیشی: پێویستە هەڵسوڕاوان لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن، بۆ سەرخستنی کاندیدانی بزوتنەوەکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیەن کە کۆنفرانسی نیشتیمانی بوتنەوەکە ببەسترێت و ئەوەش دەبێتە هۆی نوێبونەوە، رێکخستنەوە و پێداچونەوەی هەیکەلی بزوتنەوەی گۆڕان.