بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە: بڕیارمانداوه به‌ستنی ماسك بكرێته ئیجباریی

لڤین:
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند: ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆڕۆنا كه به جۆری ئینگلیزی ناسراوه، بڵاو بوونه‌وه‌ی سێ هێنده‌ی جۆری پێشوو خێراتره، بڕیارمانداوه به‌ستنی ماسك بكرێته ئیجباریی.
ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بڕیارمانداوه به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌نده‌كان ده‌بێت ماسك بكه‌ن و بۆ سه‌ردانیكه‌رانیش گه‌ر ماسكی پێنه‌بێ نابێت بچێته ناو دامه‌زراوه‌كه، گه‌ر زۆر ناچار بكرین ئه‌و سزایانه‌ی كه هه‌یه جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین.
ئەو وتیشی: پێویسته هاووڵاتیان ڤاكسین وه‌ربگرن و له‌م مانگەدا 29 تووشبوو هه‌بوون و شه‌ش له‌و كه‌سانه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و یه‌كێكیان دۆخی ته‌ندرووستی خراپه.
بەرێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وتیشی: له‌كۆی 3هه‌زار ڤاكسین نزیكه‌ی 40ڤاكسین وه‌رگیراوه، هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی ته‌ندروسیش وه‌ك پێویست به‌ده‌م وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌وه نایه‌ن، كه داوامان كردووه له‌حزبه‌كان و ڕێكخراوه جەماوەریەكان هۆشیاری زیاتر بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئەوەشی راگەیاند: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ په‌یوه‌سته به ژماره‌ی تووشبوانه‌وه، ئێمه ڕێژه‌ی سه‌دی وه‌رده‌گرین بۆ 10نه‌خۆش داغڵبوو لە نەخۆشخانە 100 تووشبوو دەكات، گه‌ر ئاماره‌كان زیاتر ببن پێشنیار بۆ وەزارەت دەكەین .