بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە

لڤین:
هاوسەرۆکی یەکێتی کە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکیەکان لە شاری هەولێر، پەسەندکردنی بودجەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی و سەرەتایەکی گرنگ بۆ نزیکبوونەوەی نێوان حکومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ وەسف کرد.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا كرد کە پێکهاتبوون لە جەنەراڵ جۆن تایگەرت، گەورە ڕاوێژكاری سەربازیی ئەمریكا لە عێراق و رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و وەفدێكی یاوەرییان کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق کرد و رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی ئەرێنی و سەرەتایەکی گرنگە بۆ نزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی تر و کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان.
لەو دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگریی پێشمەرگە ئامادەیبوون.
هەردوولا جەختیان لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە، جموجوڵی چەکدارانی داعش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
هەماهەنگی و پەیوەندی پتەوی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمریکا بە گرنگ وەسفکرا و هەردوولا هاوڕابوون کە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەرکی هەموولایەکە.