بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مەسیحیەکان داوای لێبوردن دەکات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان لەبارەی نوێژکردنیان بە ئۆنلاین  داوای لێبوردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئايينزاكان دەکەن.  

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئايينى مەسیحیەکان لەو ەزارەتی ئەوقاف دەڵێت:  سەبارەت بە نوێژی جەژنی قیامە كە دوێنێ شەو بەرواری ٣ ی مانگی نیسان بەبێ بەشداری كردنى ھاوڵاتيانى كريستيان بەڕێوەچووە و بەشێوەی ئۆن لاین بووە.

ئەوەشی روونکردووتەوە سەرجەم كەنيسەكان داخراون جگە لە كەنيسەيەك نەبێت كە تەنھا نوێژی جەژن تێدا ئەنجامدراوە” لەم روانگەيەشەوە داوای لێ بوردن لە موسوڵمانانى کوردستان و سەرجەم ئايينزاكان دەکەین کەئەگەر ئەم كردارە بو بێتە ھۆی بریندار کردنی ھەستیان”.

جەخت دەکاتەوە كە پابەندی گشت بریارەكانی  لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەي کۆرۆنا دەبن و ڕێگە نادەن هیچ کەنيسەيەك سەرپێچی بکات تا ئەو کاتەی بەفەرمی سەرجەم شوێنە ئایینەکان دەکرێنەوە.

ئەوەشی راگەیاندووە “بەدواداچونى كارگيرى خۆشمان دەكەين لە بوونى ھەر كارێك كە پێچەوانەی بڕيارو رێنمايەكانى لێژنەى باڵاى  بەرنگاربوونەوى ڤايرۆسى كۆرۆنا بێت” .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button