دووبرا کە ١٠٠ هەزار دۆلاریان لە کەسێک سەندووە دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو کەس لە هەولێر کە برابوونە، بە “زەبری هەڕەشە” بڕی 100 هەزار دۆلار و 60 ملیۆن دیناریان لە کەسێک سەندووە. ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات دوو براكه‌ دەستگیرکراون. 
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی تەیراوە لە بەشی پۆلیسی ناوشار – رۆژهەڵات، دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە ناوەکانیان (ر. ر. م) و (ج. ر. م)ـن.
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی وتووە، دوای ئەوەی گوتە لەو تۆمەتبارانە وەرگیراوە، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
ئێستا ئەو دوو برایە بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بەندکردنیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button