کازمی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئیمارات پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆ ئیمارات چەندین دۆسیەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کردوە و كە دەبنەهۆی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی زیاتریان.
مستەفا کازمی، لەپەیامێکدا لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئیمارات رایڤەیاند، لەچوارچێوەی كارنامەی حكومەت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ جیهان و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێیدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، لەگەڵ شاندێكی حكومی سەردانی دەوڵەتی ئیماراتیان کردوە.
ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، لەو سەردانەدا چەندین دۆسیەگان تاوتوێ كرد كە دەبنەهۆی پەرەپێدانی پەیوەندییە دو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی زیاتریان.
ئەوەش دوای ئەوەھات کە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ئیمارات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
لەو سەردانەدا بەرپرسانی ئیمارات پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌ڕوی چاكسازی و به‌ره‌وپێشخستنی ئابوری و ڕه‌خساندنی هه‌لی له‌باری وه‌به‌رهێنان دوپاتكردوەتەوە.