فراکسیۆنی پارتی: تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی لە سنوری سلێمانی کراوە

لڤین:

 وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی بووەتە دیاردە و زیاتر لە 70 جار دوبارە بوەتەوە.

پێشەوا هەورامی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: وەكو شاندێكی فراكسیۆنی پارتی هاتون بۆ سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی لەهۆكاری تەقەكردن لەبارەگاكانی پارتی لەو پارێزگایە بكۆڵنەوە.

ئەو وتیشی: تەقەكردن لەبارەگاكانی پارتی لە سنوری سلێمانیدا بوە بە دیاردە و هەر كەس بیەوێت تەقە لە بارەگاكانی پارتی بكات بە ئاسانی دەتوانێت ئەو كارە بكات.

ھەورامی راشیگەیاند: ئەوانەی لەسەر تەقەكردن لە بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی دەستگیركراون پێناسی حزبیان پێبوە و تەنها لە ماوەی رابردودا 26 جار تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە كراوە.

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەوان وێنەو ناوی تۆمەتبارەكانیان پێیە و دەیدەنە دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی بۆ ئەوەی بەدواداچون بكەن و سەرجەم ئامارو وردەكاریەكان دەبەنە پەرلەمانی و كاری لەسەر دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button