لاهور شێخ جەنگی: پابەندبوون بە یاسای بودجە و جێبەجێکردنی بە ئەندازەی پەسەندکردنی بودجەکە گرنگە

لڤین:

لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند پابەندبوون بە یاسای بودجە و جێبەجێکردنی بە ئەندازەی پەسەندکردنی بودجەکە گرنگە.

ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە جەیمس سۆرنتن، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێی.

لە دیدارێکدا گفتۆگۆ کرا دەربارەی دۆخی سیاسی و ئابووریی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق کرد و جێگریکردنی پشکی هەرێمی کوردستانی لەو بودجەیەدا بە هەنگاوێکی گرنگ زانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان ‌حکومەتی هەرێم و ‌حکومەتی فیدراڵی و جەختیشیکردەوە کە پابەندبوون بەو یاسایە و جێبەجێکردنی بە ئەندازەی پەسەندکردنی بودجەکە گرنگە، کە دەبێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئابووریی و گەڕاندنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بە بێ لێبڕین و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتییان.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی ویستی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ چاکسازیی لە نێو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئەوەی کوردستانیش ببێت بە خاوەنی یەک هێزی یەکگرتووی نیشتیمانی.

هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامی مەترسییەکانی چەکدارانی داعش کرد و ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە پێویست زانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵی چەکدارانی داعش بە تایبەت لە سنووری ناوچە دابڕێندراوەکان.

لای خۆیەوە کونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی پەسەندکردنی بودجەی کرد و سوپاسی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە رۆڵیان بینوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بودجە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button