گەشتی نێوان عێراق و چین دەستپێدەكاتەوە

لڤین:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و چین دەستپێبكەنەوە و ھەفتانە گەشتێکی ئاسمانیی ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ناسر حسێن، وەزیری گواستنەوە ڕەزامەندیی لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و چین دەربڕیوەو هەفتانە یەك گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی دەبێت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پشكنین بۆ سەرجەم گەشتیاران دەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ئێستادا ھەوڵەکان خراوەنەتەگەڕ بۆ ئەوەی گەشتە بارزگانییەکانی نێوان عێراق و چین بە ئامانجی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی نێوان ھەردوو وڵات دەست پێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button