مسته‌فا كازمی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت

لڤین:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت و بڕیارە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
ئەمڕۆ نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “مسته‌فا كازمی مستەفا سەرۆک وەزیران بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت بەغدای بەرە و ئیمارات بەجێهێشت، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە زۆر بواردا بکەن”.
ئەم سەردانەی کازمی دوای دوو رۆژ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی سعودیه دێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە 31ی 3ی 2021 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود پادشای سعودیه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته و پێنج رێكه‌وتنی له‌بواره‌كانی (دارایی، بازرگانی، ئابوری، رۆشنبیری و راگه‌یاندن) واژۆكرد.
بڕیارە لەم سەردانەشی بۆ ئیمارات کازمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌بوزه‌بی و به‌غدا و تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێكه‌وتنه.