سەمیر هەورامی: چاوەڕێدەکرێت ریککەوتنی هەرێم و بەغداد وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت

لڤین:

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد لەمپەری قورسی لە بەردەمدا نییە تا جێبەجێ نەکرێت، هەموو کوتلە سیاسییەکان رەزامەندییان لەسەری داوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لەلایەن هەموو کوتلە سیاسیەکانەوە رەزامەندی لەسەر دراوە، بۆیە چاوەڕێدەکرێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

جگە لەوەی ئامادەیی هەرێمی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە راگەیاند باسی لەوەشکرد، بە گەشبینییەوە چاوەڕێن یاسای بودجە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە واژۆبکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا بێت.

هەورامی وتیشی: دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە، پشکی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button