وەزیری بەرگری تورکیا: بە زووترین کات لە ناو عێراق هێرشە سەربازیەکانمان رادەگەیەنین

لڤین:

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند  وڵاتەکەی بەردەوام بێت لەئۆپەراسیۆنەکانی لەعێراق  بەزووترین کات  جوڵە سەربازیەکانیان لەو ناوچانە رادەگەیەنێت کە ئەنقەرە ئامادەکاری بۆ هاوکاری بەغدا دەکات لەم ناوچەیە .

قسەکانی خاڵوسی ئاکار ، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا و ئەو یەکینانەی کە لەو دیوی سنوورەوە کار دەکەن، لە ڕێگەی ڤیدیۆلینکەوە لە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فیرقە پیادەی 23 لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی شرناخ لە نزیک سنوری عێراق و سوریا.

ئاکار دەڵێت : راپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بە ترس دەکەن لە ناو گەریلاکانی پەکەکەدا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە چالاکەکان لە دژی حەشارگە کانیان.

وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاند  “بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان، تا دوایین تیرۆریست بێلایەن دەبێت، بۆ ئەوەی خەڵکی ڕەسەنی خۆمان لە کارەساتی تیرۆر ڕزگار بکەین و ئاسایشی بپارێزین”.

ئەو جەختی کردەوە کە پاراستنی ئاسایشی تورکیا ” هاوکات لە بەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیریی گەلی عێراقی دۆست و برایانە ” کە لە جێگیربوونی ئارامی و ئاسایشی خێرابۆ تەواوی ناوچەکە ڕەنگ دەداتەوە .

وتیشی، سوپای تورکیا چاودێری بارودۆخ و جموجوڵی پێکهاتەکانی پەکەکە دەکات لە باکوری عێراق، بەتایبەت لە شەنگال و مەخمور.

ڕوونیشیکردەوە کە لایەنی تورکیا لایەنی عێراقی دڵنیاکردەوە لەئامادەباشیی خۆی بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی تەواو سەبارەت بەدەرکردنی ” تیرۆریستان ” لەهەرێم .

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button