دوای دووجار وەرگرتنی ڤاکسین سەرۆکی ئەرجەنتین تووشی کۆرۆنا بوو

لڤین:
سەرۆکی ئەرجەنتین کە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەرگرتبوو ، ئێوارەی دوێنێ تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا ڕایگەیاند و دەڵێت پشکنینەکەی پۆزەتیف بووە.
ئەلبێرتۆ فێرناندێز ، کە 62 ساڵ تەمەنیەتی لە تویتێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی پلەی گەرمی لەشی 37 پلە بووە سەرئێشەیەکی کەمی هەبووو ، ڤاکسینیشی وەرگرتووە بەڵام ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیف بووە.
ئەو لە رۆژی لە دایکبوونەکەیدا تویتەکەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە خۆی کەرەنتین دەکات، هەرجەندە پێی خۆشبووە بەبێ ئەو ڤایرۆسە رۆژی لەدایکبوونی بکاتەوە.
سەرۆکی ئەرجەنتین دوو ژەم دەرمانی ڤاکسینی سپۆتینگ ڤی ی ڕوسی وەرگرتووە، کە یەکەمیان لە 21ی کانوونی دووەم و ئەوی دیکەشیان لە 11ی شوبات بووە.
ئەرجەنتین لەئێستادا ڕووبەڕووی شەپۆلی دووەمی پەتای کۆرۆنا دەبێتەوە و چەند کەسایەتییەکی فەرمی وڵاتەکە توشی ڤایرۆسەکەبوون، ئەرجەنتین کە ژمارەی دانیشتوانی 44 ملیۆن کەس دەبێت زیاتر لە دوو ملیۆن 300 هەزار توشبووی تۆمارکردووە و زیاتر لە 56 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە