حکومەت بازاڕێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەکاتەوە

لڤین:
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پلانیان هەیە لە مانگی رەمەزاندا لە هەموو شارەکاندا بازاڕێکی ناوەندی تایبەت فرۆشتنی پێداویستیە خۆراکیەکان بە نرخی کۆ دەکرێتەوە.
نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند، بە ئامانجی دابەزاندنی نرخ و ھاوکاریی ھاوڵاتیان شتومەکی خۆراکی رۆژانە لە دەرەوە ھاوردە دەکرێن و بە نرخی کۆ بە ھاوڵاتیانی بفرۆشێت.
ناوبراو دەشڵێت، بابەتە پێویستەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان وەکو برنج و ئارد و چەند بابەتێکی تر بە نرخی کۆ دەفرۆشرێنەوە و قازانجیان ناخرێتەسەر.
ئەوەشی روونکردەوە لە وبازاڕەدا ”ھاوڵاتیان راستەوخۆ شتومەک بە نرخی کۆ دەکڕن و بە نرخێکی ھەرزان و گونجاو پێداویستییەکانیان دەستدەکەوێت” لە هەموو شارەکاندا بازاڕێکی ناوەندی تایبەت بە وەزارەت دەکەنەوە و ئەو کەلوپەلە خۆراکیانە دەخرێنە بەردەستی هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی بازرگانی ئاشکراشی کرد لە ئێستادا سەرقاڵی دابینکردنی جێگای بازاڕەکانن و ئامادەکاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە.