بەشیر حەداد: ئەم هەفتەیە یاسای بودجە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت

لڤین:
جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشکرایکرد، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا یاسای بودجه بۆ واژۆكردن ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت.
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە، “یاسای بودجه بۆ واژۆكردن رۆژی دووشه‌ممه یان سێ شه‌ممەی ئەم ھەفتەیە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت”.
به‌شیر حه‌دادئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لەئێستادا فه‌رمانگه‌ی كاروباری په‌رله‌مان سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه و دوا وردبینی یاساكه‌ن.
دوای ململانێیەکی زۆری چەند مانگەی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە 31/3/2021 پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند كرا.