کوتانی کۆرۆنا ڕۆژوو ناشکێنێ

لڤین:
موفتی گەورەی تونس، ڕایگەیاند، داوای لە وەزارەتی تەندروستی کردووە، لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا بە ڤاکسینی کۆرتۆنا بکوترێت و دەڵێت وەرگرتنی ڤاکسین رۆژوو ناشکێنێت.
عوسمان بەتیخ، جەختی کردەوە کە کوتان بە ئەرکی شەرعی دەزانین و ڕۆژووەکە ناشکێنێ، داوا لە خەڵکی تونس دەکات کە داوای کوتانی چڕ بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و سەلامەتی کەسانی تر وتیشی: من هێشتا چاوەڕوانی وەڵامم و بڕواناکەم وەزارەت ڕێگەم پێبدات لەو رۆژەدا ڤاکسینەکە وەربگرم.
ئەو داوای کرد خەڵکی وڵاتەکە دوور کەونەوە لە بەشداریکردن لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکان بەهۆی ئەو مەترسیە تەندروستیەی کە دروست بووە، لەبارەی نوێژی تەراویح وتی: باشترە لەماڵەوە نوێژ بکرێت.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی تونس ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە 53 هەزار کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێگەیشتووە لەو کاتەوەی هەڵمەتی کوتان لە 13 ی ئازارەوە دەستی پێکردوە .
تونس 25 بنکەی کوتانی لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا دروست کردووە، بەڵام لە قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکەدا، کارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی لە خوار 75 ساڵەوەن، دەتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن.