سبەینێ لە هەولێر و سلێمانی باران دەبارێت

لڤین:  

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات سبەینێ شەپۆلێکى باران و هەورە بروسکە هەولێر و سلێمانى بگرێتەوە، لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆکیش ئەگەر بارینی بەفر هەیە .

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک ئەگەرى بارینى نمەبارانى کەم بەشێوەى پچڕ پچڕ هەیە، بەڵام لە سلێمانى  و کەرکوک ئاسمان تەنها نیمچە هەوردەبێت.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، لەبارەی کەشوهەوای رۆژی شەممە رایگەیاند، لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى  ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ بارینى بارنێکى کەم، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە، لە دهۆکیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمەباران، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاویەکانى باکورى هەرسێ پارێزگاکە ببارێت.

سەبارەت بە کەش وهەواى پارێزگاى کەرکوکیش لە رۆژى شەممەدا، بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزە زانى هەرێم ئاشکراى کردوە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور وهەورى تەواودا دەبێت لەگەڵ دابارینى نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاکاندا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button