کێ پلانی پێڵاوتێگرتنی بۆ کازم فاروق داناوە؟

بۆچی کازم فاروق لە ناو هۆڵی پەرلەمان پێڵاوەکانی داکەند؟

لڤین: شیکاری

رۆژی چوارشەممە جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پشێوی و ئاڵۆزی تێکەوتەوە، کۆبوونەوەکە زیاتر ژنانی تێدا کرایە ئامانج، یەکێک پێڵاوەکانی داکەند و لەبەردەم خۆی داینا، یەکێکی تریش حکوومەتی بە مێینە چواند.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لە کاتی قسەکردنیدا لە ناو هۆڵی پەرلەمان و  لەسەر کارنامەی کۆبوونەوەکە بێ هۆكار هەڵچوو، دواتر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە ئاگادارکرایەوە کەکاتی قسەکردنی تەواوبووە، ئەویش هێرشی توندی کردە سەر سەرۆکی پەرلەمان.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەر پەرلەمانتارێک تەنها دوو خولەک دەتوانێت قسە بکات.

بەپێی ئەو دیمەنانەی راستەوخۆ پەخش دەکران، کازم فاروق لەکاردانەوەی بڕینی قسەکانیدا هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت و لەوکاتەدا پێڵاوەکان بەرزدەکاتەوە و لە بەردەم خۆی فڕێی دەدات.

ئەو هەڵسوکەوتەی کازم فاروق بە خێرایی لە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی دروستکرد و بەوشێوەیە بڵاوکرایەوە کە گوایە پێڵاوەکانی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە، بەڵام بەپێی دیمەنەکان ئەو تەنها لە بەردەم خۆی پێڵاوەکان فڕێ دەدات.

دوای هاتنە دەرەوەی لە پەرلەمان، کازم فاروق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گرێدا و تێیدا بێ ئەوەی هەست بە خۆی بکات هۆکاری راستەقینەی داکەندنی پێڵاوەکانی ئاشکرا کرد و وتی رێنمایی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵاندنەوەکەی جێبەجێ کردووە.

پێشتر لە نوسینێکدا شاسوار عەبدولواحید داوای لە پەرلەمانتارەکانی کردبوو، کە پێڵاوەکانیان بگرنە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

کازم فاروق لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا بەردەوام رەخنەی لە کارنامەی ئەمڕۆی کۆبوونەوەکە دەگرت بەوپێیەی تێیدا باس لە سزادانی ئەوکەسانە دەکات کە سەری مەنهۆڵ دەدزن، لەکاتێکدا بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ژمارەیەک پرۆژەیاسا قسەیان لەبارەوە دەکرا کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، لەوانە پرسی هاوردەکردنی بەنزین و رێگری کردن لە بەنزینی ژەهراوی.

سەرۆکی پەرلەمان دوای چوونە دەرەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە پەرلەمانتارانی وت کە ئەو دڵنیایە کازم فاروق کارنامەی کۆبوونەوەکەی نەخوێندوەتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، کازم فاروق بەردەوام رەخنەی توند لەو پەرلەمانتارانە دەگریت کە سەر بە دەسەڵاتن و بە کۆیلە ناوزەندیان دەکات لە کاتێکدا خۆی دانی بەوەدا نا کە داکەندنی پێڵاوەکانی لەسەر خواستی سەرۆکی جوڵانەوەکەیان بووە.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین، شاسوار عەبدولواحید پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە لە کۆبوونەوەکاندا هەڵوێستی توند نیشان بدەن تا ببنە بابەتی سەرەکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەو پێیەی ئێستا بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق دەڕۆن.

بە سەرنجدان لەو هەڵسوکەوتەی کازم فاروق لە هۆڵی پەرلەمان ئەنجامیدا دەردەکەوێت شڵەژاوییەکی زۆری دەروونی پێوە دیاربوو، بەوپێیەی پێشوەخت لە ژیر فشاری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ بەرنامەی بۆ دارشتبوو بەڵام نەیتوانی وەک ئەوەی داوای لێکرابوو پلانەکە جێبەجێی بکات، چونکە شاسوار عەبدولواحید داوای کردبوو پێڵاوەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بەڵام ئەو لە بەردەمی خۆی فڕێیدان.

ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان بە دەنگی پەرلەمانتاران بڕیاری داوە تا ئەو کاتەی بە فەرمی داوای لێبوردن لە پەرلەمانی کوردستان نەکات رێگەی پێنادرێت بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکات.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button