گەورەترین رووداوی شەمەندەفەر لە تایوان روویدا

لڤین:

شەمەندەفەرێک تووشی رروداوی هاتووچۆبوو بە هۆیەوە تا ئێستا لانی کەم 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 200 کەس گیریان خواردووە و دەیان کەسیش برینداربوون.

پاش ئەوەی شەمەندەفەرێکی هەشت گالیسکە کە نزیکەی 500 کەسی هەڵگرتبووبە لە تونێلێکدا لە وڵاتی تایوان لە رێڕەوی خۆی لایدا، شەمەندەفەرەکە لە هوایلینی پایتەختەوە بۆ تایپی بەڕێوەبوو ئەو کەسانەی هەڵگرتبوو کە بۆ پشووی کۆتایی هەفتە دەچوون، بەهۆی کەمی شوێنەوە ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینەکان بە پێوە وەستاون، شەمەندەفەرەکەش یەکێکە لە خێراترینەکان بە هۆی ئەوەی لەسەر تۆڕی پارێزراوە دەتوانێت ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت.

دوایین ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی ئاگرکوژێنەوەی نیشتیمانی تایوان لە بارەی رووداوەکە دەڵێن 490 کەس لە ناو شەمەندەفەرەکە بوون و 41 کەس کوژران و زیاتر لە 60 کەسی تریش برینداربوون .

هەندێک کەس لە دواوەی شەمەندەفەرەکە بە بێ هیچ ئازارێک توانییان رزگاریان ببێت، بەڵام 100 کەس لە چوار گالیسکەی یەکەمی شەمەندەفەرەکە ڕزگارکران و نزیکەی 200 کەسی دیکە گیریان خواردووە.

پێکدادانەکە کاتژمێر 9 بەکاتی ناوخۆی وڵاتەکە بووە، تسای ینگ، سەرۆکی تایوان، لەبارەی رووداوەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە، بەرزترین ئەولەویەتی ئێمەیە لە ئێستادا”

ڕاپۆرته کانی میدیا ناوخۆییەکان ده ڵێن شۆفێری شەمەندەفەرەکه له نێو مردووەکاندایە، دوایین شەمەندەفەری کە لە تایوان لە هێڵی خۆی دەرچووبوو لە ساڵی 2018 بوو، کە 18 کەسی تیادا مردبوو، خراپترین رووداوی سەمەندەفەریش لە مێژوی وڵاتەکەدا لە ساڵی 1991 دا بووە کە بە هۆیەوە دوای پێکدادانی دوو شەمەندەفەر 30 سەرنشین مردن و 112 ی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button