سویسرا لەبارەی جلی ژێرەوەی سەربازانی ژن بڕیاریدا

لڤین:

سویسرا بۆ یەکەمجار بڕیاریدا ڕێگە بە ئەندامە ژنەکانی سوپا بدات جلی ژێرەوەی ژنان لەبەر بکەن سیستەمی یەکپۆسی جلی ژێرەوەی هەڵوەشاندەوە.

وابڕایرە لەم مانگەوە دوو کۆمەڵە جلی ژێرەوەی ژنان دابین بۆ سوپای سویسرا دابین بکرێت کە یەکێکیان بۆ مانگە گەرمەکان و ئەوی دیکەشیان بۆ مانگە سارەدەکانە.

ژنان نزیکەی 1٪ی هێزە چەکدارەکانی سویسرا پێکدەهێنن، بەڵام ئەو وڵاتە هیوادارە تا ساڵی 2030 بەهۆی ئەو بڕیارەوە بۆ 10٪ زیاد بکات.

ماریان بیندەر، لە ئەنجومەنی یاسادانانی سویسرا ڕایگەیاند، پێشکەشکردنی جلی ژێرەوەی گونجاوتر بۆ ژنان، هانی زیاتری ژنان دەدات بۆ ئەوەی داوا بکەن بچنە ناو سوپاوە.

وتیشی “ئەو جلوبەرگەی پێشتر بۆ پیاوان دیزاین کراوە، بەڵام ئەگەر سوپا بیەوێت زیاتر ژنان لەخۆ بگرێت، پێویستە کاری گونجاو بکرێت” ئەوەش بەشێوەیەک بوو کە تا ئەمڕۆ ژنانی ناو هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە جلی ژێرەوەی پیاوانیان پێشکەش کراوە، کە زۆر جار بە قەبارەی گەورە بووە کە ئەوەش سەرچاوە نائاسوودەییان بووە.

کاج گوننار سیفیرت، وتەبێژی سوپای سویسرا ڕایگەیاند، جلوبەرگی سوپا و کەلوپەلی دیکە کۆن و نەشیاوبوون بۆیە پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button