هاتوچۆی سلێمانی تەها سێ رۆژ مۆڵەت دەدات بەوانەی ماسک نابەستن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرنشینی لەگەڵدا بێت و ماسک نەبەستێت، سزای دارایی دەدرێت.

دوای بەیانی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆ  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند وەک لایەنی جێبەجێکاری ئەو بڕیارە بڕی سزای هەر سەرنشینێک کە ماسک نەبەستێت بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە، ئەمەش بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە لە 1ی نیسان تا 3ی هەمان مانگ رێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک، لەدوای ئەو وادەیەش هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button