توانا ئەمین لەسەر بڵاوکردنەوە ڤیدیۆیەکی کچەکەی نامەیەک بۆ شاسوار عەبدولواحید دەنێرێت

لڤین:

توانا ئەمین لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی کچە تەمەن ١٢ ساڵآنەکەی کا تیایدا دەڵێت باکم لە پێناو خۆشی خۆیدا بەجیی هێشتووم نامەیەک ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید دەکات.

دوای بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی کچەکەی توانا ئەمین نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی دەکات و تیایدا دەڵێت: پێت خۆش دەبێ من سبەینێ میدیایەکی گەورەم هەبێت و (چاڤی) منداڵەکەی تۆ بهێنمە سەر شاشە و لە ژیانی شەخسی و تایبەتی و پریڤاتی تۆوە شەڕی تۆ بکەم.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەڕەی کەناڵی NRT2 ڤیدیۆی کچەکەی توانا ئەمین نوسەر بآڵوکرایەوە و تیایدا دەڵێت باوکن لە تەمەنی چوار مانگیمەوە لە پێناوی خۆشی خۆیدا بەجیی هێشتووم.

دەقی نامەکەی توانا ئەمین:

نامەیەک بۆ شاسوار عەبدولواحید

حەز دەکەی کچە ۱۲ ساڵانەکەت بهێنمە سەر تەلەفزیۆن!

هەفتەی ڕابردوو لە NRT2 میوان بووم و لە بەشێکیدا پێشکەش کارەکە پارچەیەک ڤیدۆی زۆر کورتی نیشاندام کە هی منداڵەکەم بوو، وتی ڕەزامەندی ئەم ڤیدیۆیە بڵاو ببێتەوە؟ ئەوەی نیشانی مندرا و هەموو بینەران بینیان و پەخش بوو و تۆمارکراوە و لە یوتوب و سۆشیال میدیادا هەیە ڤیدیۆکی کورتی ئاسایی بوو.

بەڵام ئەمڕۆ لە پەیجی NRT2 بە بەرچاوی زیاتر لە ملیۆنێک و شەش سەد هەزار کەسەوە، پارچە ڤیدیۆیەکی تری منداڵە ۱۲ ساڵانەکەی من پەخشکراوە کە زۆر جیاوازترە لەوەی ئێمە و بینەران بینیمان و لەبەرنامەکەدا پەخش بووو!!! بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی تۆ وەک سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی NRT چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەیت بۆ ناشرین کردن و لەکەدارکردنی من ڤیدیۆی منداڵێکی ۱۲ ساڵان کە هێشتا ڕاست و چەپی خۆی ناناسێ و تەمەنی یاسایی نییە، لە پەیجی فەرمی کەناڵەکەتدا پەخش بکرێت؟!!

ئەم کارە ناشرین و نزم و نەوییە، بەکارهێنانی منداڵێک بۆ لێدان لە کەسایەتی باوکی شتێکە لە دەرەوەی عورفی کوردەواری، لە دەرەوەی ئەخلاقی ئینسانی، لە دەرەوەی ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی! من ۱۹ ساڵە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کودستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سویدی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانشم و لە هیچ پەیڕەو یاسا و ئیتیکێکی ڕۆژنامەنووسیدا شەڕی وا شەخسی و ناشرین و چوونە ناو ژیانی تایبەتیم نەدیوە، ئەم کارە نیشانەی پرسیار یەکەم کەس دەخاتە سەر ئەخلاقیتی تۆ وەکو خاوەنی ئەو کەناڵە.

لە کۆتایدا یەک پرسیارت لێدەکەم پێت خۆش دەبێ من سبەینێ میدیایەکی گەورەم هەبێت و (چاڤی) منداڵەکەی تۆ بهێنمە سەر شاشە و لە ژیانی شەخسی و تایبەتی و پریڤاتی تۆوە شەڕی تۆ بکەم؟؟!!لە کاتێکدا تۆ و خەڵک و خواش دەزانن من سیاسی نیم و نووسەرێکی ئەم وڵاتەم بە ۲۳ کتێب و دەیان کەمپین و کاری خێرخوازی بۆ ئەم خەڵکە هەژارە!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button