کۆمپانیاکانی گەشتی عومرە ئاگادار دەکرێنەوە

لڤین:
دوا واده بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه 13ی ئه‌م مانگه‌یه و له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ریكلام بۆ گه‌شتی عومره بكات ڕوبه‌روی لێ پێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رایگەیاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌مساڵ گه‌شتی عومره ئه‌نجامبده‌ن، تا رۆژی سێشه‌ممه 13ی نیسان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی كۆمپانیاكه‌یان و كڕینی ته‌نده‌ر.
هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ریكلام بۆ گه‌شتی عومره بكات ڕوبه‌روی لێ پێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه و گه‌شتی حه‌ج و عومره به یه‌كجاری لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.