ئێزدییەکان داوای تێکەڵاوکردنی هێزەکانیانی لەگەڵ عێراق کرد

لڤین:
ئێزدییەکان لە کۆبوونەوەیەکدا داوا لە سوپای عێراق دەکەن کە هەریەکە لەهێزەکانی ئاسایشی ئێزدخان و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال تێکەڵاوی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بکرێن.
شاندی سوپای عێراق و ئاسایشی ئێزدیخان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال، ئەمڕۆ لە شەنگال کۆبونەوە و کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکەیان كۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە لەبارەی بڕیاری حکومەتی عێراق بوو بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئاسایشی ئێزدخان و کشانەوەی هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال شاندی ئەو دوو هێزە چاکدار لە کۆبوونەوەکەدا دایانکردووە هێزەكانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال بە تەواوی بخرێنە سەر حەشدی شەعبی و ئاسایشی ئێزیدخانیش بخرێنە سەر سوپا و پۆلیسی فیدراڵی.
لایەنی عێراقی هەی وەڵامێکی کۆتاییان نەداوەتەوە بە شاندی ئێزدییەکان و کۆبوننەوەکەش کۆتایی پێهاتووە بەڵام بڕیاردراوە جارێکی دیکە کۆببنەوە دوای ئەوەی کە بڕیاری حکومەت و دەستەی حەشدی شەعبی لەو بارەیەوە درایەوە.