دەست بە دابەشکردنی سێ مووچەکە بەسەریەکەوە کرا

لڤین:
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە دابەشکردنی سێ مووچەکەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕایگەیاند کە دوای چآوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە دابەشکردنی سێ مووچەکەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
مووچەی ئەو لیوایانەی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت و ڕۆژی 21ی 2ی 2021، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی هەرێم ئاشكرایكرد، بۆ مانگی (2) لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە كه ژمارهیان 14 لیوایه سێ مووچە بەسهریەکەوە و بهبێ لێبڕین وەردەگرن.